بایۆ گرافی
جلال داوودی
لەدایکبووی 1358 - 1980 لە شاری کامێران، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە سەرسامی دەنگی مامۆستا و گۆرانیبێژانی کوردستان بووە و بە گوێی گیانی سپاردوون.
لە تەمەنی گەنجێتیدا دەستی بە گۆرانی وتن و دەنگبێژی کردووە و خولیای هونەر و فولکلۆری کوردی و بەتایبەت بەستە و گۆرانییەکانی ناوچەی کولیایی بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٣دا یەکەمین ئەلبۆمی خۆی بە ناوی «تریفەی کولیایی» بەماوەی حەوت ساڵ تەقالا و تێکۆشان و سوودبینین لە خەزێنەی دەوڵەمەندی فۆلکلۆری ئەو ناوچەیە و بە هاوکاریی مۆسیقای ئۆرکێستراڵ پێشکەش بە هۆگرانی مۆسیقای کوردی کرد.